پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە سیاسی دادەنێت، دەشڵێت، پێش وەڵامدانەوە خوێندنەوەی وردی بۆ دەکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورداتا لە پارێزگای هەڵەبجە، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:” پێمانوایە بڕیارەکە سیاسییە، خوێندنەوەی ورد و بابەتیانەی بۆ دەکەین پێش ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بە ئاشکرا ڕابگەیێنین”.
دادگای فیدراڵی عێراق دوێنێ چوارشەممە دوای 15 جار دادبینی و دواخستن پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە؛ 11 کورسی کۆتاکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەنی هەڵوەشاندەوە، بەمپێیە پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە. ئەم بڕیارەش کاردانەوەی تووندی پێکهاتەکانی لێکەوتەوە.
ژێدەر
ئاڤا