بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 20- 02- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی كات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ و كەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچەی جیاجیا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوار شەممە 21- 02- 2024، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ وك ەمێك هەورە تریشقە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ.
ئاماژەی بەوەشدا كە پلەكانی گەرما بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك بەرز دەبێتەوە.