شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە پێنج کەس پێکهاتوون، یاوەری شاندەکەی عێراقیان کرد بۆ بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستاندنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن.
فەوزی هەریری، هەروەها ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و لاوک ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەمید روكن هەژار عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەکو نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداربوون.
عەمید روكن هەژار عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی بەهێزی هەبووە و کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی بوون.
لە ساڵی 2008 رێککەوتنێکی ئەمنیی ستراتیژی لەنێوان ئەمریکا و عێراق ئیمزاکرا، کە بە رێککەوتنی سۆفا ناسێنرا، کە رێگەی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدا، بەڵام لە ساڵی 2020 پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی دا.