بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/2/11، سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەوە رایگەیاند، لە 14ی ئەم مانگە کە دەکەوێتە چوارشەممەوە، دوو نزمەپاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سور روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکەن و دەبنە هۆی گەیشتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بە هەرێم.
راشیگەیاند، بۆ رۆژەکانی 15 و 16ی ئەم مانگە، رێژەی بارانبارین زۆرتر دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان بەبڕی جیاواز بەفر و باران دەبارێت، کە بڕەکەی لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێک ناوچەی تر بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە، کە ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.
ئەو شارەزای کەشناسییە وتیشی “خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە تا 17 و 18ی شوبات دەمێنێتەوە، ماوەی کاریگەری شەپۆلەکە بە هەور و بەفر و باران لەنێوان 40 بۆ 85 کاتژمێر دەخایەنێت، پێدەچێت رێژەی بارین لەم شەپۆلەدا لە سەروو 25 بۆ نزیکەی 100 ملم و لە هەندێک ناوچە سەروو 100 ملم بێت.”

ھەواڵی زیاتر