مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا کرد

پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لەکۆبوونەوەی نێوانیان باسی لێوەکرا،هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بابەتی بەشێکی گفتوگۆ بوو.

بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد،حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ناوچەیەدا دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری و ئارامیبێت و نایەوێت هۆکاربێت بۆ تێکدانی ئاسایشی هیچ ناوچەیەک.

لەبارەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێریش وەزیری بەرگری تورکیا نیگەرانی قوڵی ڕاگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد “ئەم هێرشە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”

پێشەواهەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر