هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

وابڕیارە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک، شاندی پارتی پێکدێت لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، کە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەکەن.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک نەینەوا.

ھەواڵی زیاتر