دانەغاز لە سەرهێرشەكەی كۆرمۆر راگەیەنراوێكی بڵاوكردوە
كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەشێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی غاز راگیراوە، وەزارەتی كارەباش دەڵێت، بەرهەمهێنانی كارەباش كەمبوەتەوە.
كۆمپانیای دانەغاز سەبارەت بە هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە گوماندەكرێت لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدرابێت، بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەی كاتی راگیراوە.