وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچە لە وەزارەتەکان دەکات

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرۆکایەتییەکانی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ مانگی کانوونی دووەم بۆ بنێرن.

ئەمرۆ سێشەممە 23/1/2024 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو نووسراو، کە یەکێکیانی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتەکانییەوە، دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمانی کوردستان ئاراستە کردووە، داوایان لێدەکات لیستی مووچە و جۆری دەرماڵەکان، لێبڕینی خانەنشین و باجی دەرامەتی فەرمانبەران بە وردبینی و پەسەندکراوی وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 بەزووترین کات رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان (بەڕێوەبەرایەتی خەرجییەکان) بکرێت بەمەبەستی پارەدارکردنی مووچە. 

هەروەها لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە؛ مانگانە بە هەمان شێوە پێش هەموو پێنجی مانگ، لیستی مووچە بگاتە دەستیان بۆ کاری پێویست.

ھەواڵی زیاتر