ئەمرۆ شەممە 20/1/2024 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە سەرجەم قوتابخانەکان دەکات، کە رۆژی یەکشەممە رێز لە قوربانیانی هێرشەکەی سەر هەولێر بگرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت. بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن گوتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردە
٢٠ی ١ی ٢٠٢٤