له دژی هێرشكردنە سەر هەولێر له 15 وڵاتی ئه‌وروپی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وابڕیارە له دژی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر سبه‌ی له 15 وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هەڵساوە بەئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە و داوا لەدیاسپۆرا دەکەن، وەکو ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی تەنیا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداری بکەن.
خۆپیشاندانه‌كان سبه‌ی (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024) له كاتژمێر 12 لە (به‌رلین، دۆسلدۆرف، هانۆڤه‌ر، هامبۆڕگ، ڤۆلسبۆڕگ، له‌نده‌ن، ئه‌مسته‌ردام، پاریس، ئۆسلۆ، هیلسیكی، بڕۆكسل، ڤێنا، كۆپنهاگن، واشنتۆن، ستۆكهۆڵم، ئه‌سینا و جنێف) به‌ڕێوه ده‌چن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئاماره‌كان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.