به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهان له‌ داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەمڕۆ دووشەم 15ی1ی2024،  به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەده‌چێت.

لە کۆڕبەندەکە نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن.

له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا،  گیروگرفتەكانی كەش و هەوا، ئاسایشی وزە و ئابووری جیهان و تەكنەلۆژیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و وڵاتان و نوێنەری كۆمپانیاكان چارەسەر و پلانەكانیان دەخەنە روو.

كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە رۆژانی 15 تا 19 ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت.

ھەواڵی زیاتر