ڕونکردنەوەیەک لەسەر بلاوکردنەوەی هەوڵێکی بێبنەمای چەند کەناڵێکی میدیای
لەچەند کەناڵێکی میدیای بلاو کراوەتەوە کەگوایە
لەقەزای بنصلاو لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بوەو کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەوڵە دورە لەڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە ،چەند کەناڵێکی میدیای وەک پیشەی هەمیشەیان بەردەوامن لەچەواشەکاری و بلاو کردنەوەی هەوڵی ناڕاست و بێ بنەما، داوا دەکەین لەدەزگا میدیایەکان پابەندی ڕاستی و پاوەرپێکراوی کاری میدیای خۆیانبن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر
٢٠٢٤/٠١/٠٦