شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 6ـی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتووگۆو دانووستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی بوودجەو شایستە داراییەکانی هەرێم گەیشتنە بەغدا.

شاندەکە پێکهاتوون لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

ھەواڵی زیاتر