ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنیەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها ئیدانەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام کرا.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی فیدڕال تاوتوێ کرا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.