شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی دوێنێ چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەرەکی نەورۆز پەیوەندیان کرد و باسیان لەوە کرد هێزێک هاتوەتە سەریان و داوای چۆڵکردنی مالەکانیان دەکات، لەگەل بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق قسەم کرد و بە سوپاسەوە تەوجیهی وەزارەتی بەرگری کرد بکشینەوە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە فەیسبووک نووسیویەتی “ئەوبابەتە رابگیریت و هیچ هاولاتییەک لە ماڵی خۆی دەرنەکرێت و ئەمرۆش لەگەل بەرێز فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکان قسەم کرد و بریارەکە جێ بەجێ دەکات”.