بەبڕیاری مەسرور بارزانی سێ پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێدەكرێت

لەهەولێر 3 پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شار و دەوروبەری لە كاریگەرییەكانی لافاو جێبەجێدەكرێت.

بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی شاری ھەولێر و دەوروبەری لە كاریگەرییەكانی لافاو بە گوژمەی (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی خراونەتە بواری جێبەجێكردن، كە پێكهاتوون لە كۆنكرێتی ڕێڕەوی سروشتی لە گردجووتیار، كۆنكرێت كردنی ڕێڕەوی سروشتی كۆڕنیش نزیك شاری زیلان و دروست كردنی پردێكی ھەشت چاوە لە گوندی تەندورەی سەر بە ناحیەی شەمامك.

لەئێستادا ھەرسێ پڕۆژەكە لە ژێر جێبەجێكردندان و مەبەست لە ئەنجامدانیان پاراستنی شاری ھەولێر و دەوبەریەتی لە زیانەكانی لافاو، دوای تەواوبوونیان كاریگەرییان دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی زیانەكانی لافاو.

ئەو سێ پڕۆژەیە ڕێڕەوی ئاوی باران چارەسەر دەكەن، ساڵانە بەھۆی بارانی زۆرەوە ئاوێكی زۆر لەو ڕێڕەوانە دەردەچێت، پێویست بوو حكوومەت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە چارەسەری ئاوی سروشتی بكات و ئەو ناوچانە پارێزراوبن.
 

ھەواڵی زیاتر