بەگوێرە پێشبینیەکانی کەشناسێک، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت ،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر یان زیاتریش هیچ شەپۆلێكی دابارینی دەریای باش و گشتگیر بۆ ناوچەكە لەئارادانییە ، بەڵام دواتر دۆخەكە باش دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی گوتی: لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوون و كشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا، دووبارە دۆخێكی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەڕێتەوە ناوچەكانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە.
هەروەها گوتیشی: بەپێی ئاماژەكانی ئێستا بارستە هەوایەكی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەركەوتووە ،كەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەكەوێتەوە و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە .