کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی، رێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیا لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەکات و دەڵێ “قوباد تاڵەبانی ڕێککەوتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ھاکان فیدان كردووه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك.”
سالار تاڵەبانی، ئامۆزای قوباد و بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی ” ئامۆزا قوباد، له قۆڵێكه‌وه ڕێککەوتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ھاکان فیدان كردووه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، داوای له توركیا كردووه به‌ره‌ی توركمانی ڕازی بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پارێزگاری كه‌ركووك به هاوبەشی دابنێن، دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی و دوو ساڵ بۆ به‌ره‌ی توركمانی”.
سالار تاڵەبانی پێی وایە ئەو رێککەوتنە لە بەرامبەر کردنەوەی رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییە لەلایەن تورکیاوە و دەڵێ “له‌گه‌ڵ لادانی سزاكانی توركیا له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، توركیا ڕازی بووه به‌و شه‌رته‌ی یه‌كێتیی ڕاسته‌وخۆ زانیاری له‌سه‌ر په‌كەکە بداته میتی توركیا وشوێنی سه‌ركرده‌كان و بنكه و باره‌گاكانی پارتی کرێکاران له سلێمانی به دانانی GPS دیاری بكات”.
دەشڵێت : قوباد تاڵەبانی، به شه‌رته‌كانی توركیا ڕازی بووه، بۆیه لیستێکی چواردە ناوی ئامادەکردووە بۆ میتی تورکی کە ناوی ئەو داواکراوانەن ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە تورکیا بەدوایاندا دەگەرێ “ڕێککەوتنەکە لەنێوان قوباد وھاکان فیدانە و خودی بافڵ تاڵەبانیش ڕەزامەندی داوە، بەڵام نەیویستوە راستەوخۆ لەبەر ئێران بەشدار بێ.