ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەندرێت
لە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگەیەندرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە هەردو لای (کەرخ و رەسافە) بەغداد تەواو بووە، رەنگە لە نیوەی ئەم هەفتەیە یان کۆتایی هەفتە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگەیەنین.