شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەست بە هەڵمەتێکى نوێى میدیایی دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە شکستى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و نەهێنانى کورسى لە کەرکوک بشارێتەوە.
بە گوێرەى زانیارییەکان، کە زیاتر لە سەرچاوەیەکە دەستیکەوتووە، شاسوار عەبدولواحید رێنمایی بۆ میدیاکانى ناردووە، کە کار لەسەر چەند تەوەرێک بکەن، ئەوەش لە پێناوى شاردنەوەى شکستى جوڵانەوەکە لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، ئاراستەى یەکەمى کارکردنى شاسوار بەو شێوەیە دەبێت، کە رێنمایی داوە بە میدیاکانى لە چەند رۆژى داهاتوو، وا پیشانى بدەن، ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى لە کەرکوک نەچوون بۆ دەنگدان، ئەوەش هۆکارى دەنگنەهێنانى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بووە.
لە رێنماییەکان ئەوەش هاتووە، کە وا نیشان بدەن، خەڵکى کەرکوک بەهۆى ناڕازییان لە سیاسەتى پارتى و یەکێتى نەچوونەتە سەر سندوقەکانى دەنگدان، بەو هۆیەشەوە کورد زۆرینەى کەرکوکى لە بەرانبەر عەرەب لەدەستداوە.
بوار