یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەی دەنگەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکەن. یەکێتی دەڵێت ‘160 هەزار دەنگمان هێناوە’ و پارتیش دەڵێت ’50 هەزار دەنگ.’

بەپێی ئەنجامی هەزار و 417 وێستگەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوەندی کەرکووک، ئەنجامەکان بەمجۆرە بوون:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 132،481 دەنگ

پارتی دیموکراتی کوردستان: 44،798 دەنگ

نەوەی نوێ: 23،548 دەنگ

لە کۆی گشتی دەنگەکاندا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، دەنگەکان بەمشێوەیە بوون:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: زیاتر لە 155 هەزار دەنگ

پارتی دیموکراتی کوردستان: 49 هەزار دەنگ

نەوەی نوێ: نزیکەی 25 هەزار دەنگ

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر