ئەمرۆ سێشەممە، مووچەی پێنج وەزارەتی حکومەتی هەرێم، دابەش دەکرێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن، هەر ئەمڕۆش مووچەی خانەنشینی شارستانیش دابەش دەكرێت.
بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی وەزارەتەكانی دیکە و سەرۆكایەتییەكانیش دابەش بكرێت.