شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، رۆژانی ھەینی و شەمەی داھاتوو 22 و 23 شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەکی لاواز و رۆژی شەمە کاریگەری زیاددەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاویەکان و لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند ئەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی راشیگەیاند، لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.