مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بڕیاری دا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە.

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لەپێناو مافەكانیاندا.

سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە.

سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.

زەرد: مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و هاوکات وەک هێمای٢١ی ٣ یە کە دەبێتە نەورۆز ڕۆژی نەتەوەیی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر