کەش و هەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا دێت

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتو راگەیاندو دەڵێت: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەتایبەتی لە ناوچە دەشتاییەکاندا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پلەکانی گەرماش بە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیاو ئەگەری دروستبونی تەمێکی سوک هەیە لە بەیانی زوداو هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 15، دھۆک: 15، کەرکوک: 17، ھەڵەبجە: 15، سۆران: 13، گەرمیان: 18 پلە.

ھەواڵی زیاتر