ئەمرۆ ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج رادەگەیەندرێت.
شێخ نیاز نهقشبهندی، بهڕێوهبهری گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئەمساڵ 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردووە، لەو ژمارەیە ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەس دەردەچێت بۆ ئەوەی ئەمساڵ فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.
گوتیشی: “ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەردەچێت تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە لە ساڵی داهاتوو پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین”.
لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەسەر شاشە ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە تیروپشک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە.