وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی وادەی دابەشکردنی مووچە و بڵاوکردنەوەی خشتەی دابەشکردنی مووچە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: “بۆ راگەیاندنی خشتەی دابەشکردنی مووچە و کاتی دابەشکردنی مووچەی سەرجەرم وەزارەت و دامەزراوەکان، وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆدان”.
ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا سەرجەم رێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دیناری لە رێگەی بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە واژۆکردووە.