مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی(71)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

لە ( 71 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

 یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە.

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت.

 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

2023/12/11

ھەواڵی زیاتر