سلێمانی: چالاکییە کلتوری و ھونەرییەکان دەستپێدەکەنەوە

وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە چالاكییە هونەریی و كلتورییەكان بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان لە شاری سلێمانی دەستپێبكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/19 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا لەگەڵ (د.سەباح هەورامی) بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی کۆبووەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگاکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی تەواو بۆ دۆخی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە کرا و لەسەر بنەمای دۆخی نوێی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، بڕیار درا لە دوای 1ـی ئەیلوولەوە چەند بوارێکی هونەریی و کلتوریی لەسەر بنەمای ڕێکار و ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان بکرێنەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی (300)تەختی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ وەرزەکانی پایز و زستان خراونەتەڕوو.

ھەواڵی زیاتر