محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و فره كولتووری و دیموكراسیی و ئاسایش، لە هۆکارە هاندەرەکانن بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیكه‌ی 200 كۆمپانیای به‌ریتانی لەکۆی زیاتر لە 3500 كۆمپانیای دیكه‌ی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان هەن و رێگەیان پێدراوە له بواره‌كانی خوێندن، خۆراك، گواستنه‌وه، چاودێری ته‌ندروستی، كه‌رتی پیشه‌سازی، كه‌رتی نه‌وت و غاز كاربکەن، هەبوونی ئه‌و ژماره زۆرەی كۆمپانیای به‌ریتانی له هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه ئابوورییهكانە له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته کە ساڵانێکە هەیانە.
محه‌ممه‌د شوكری باسی لەوەش کرد، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری بنه‌ڕه‌تیین، لەوانەش وزه، به‌نداوه‌كان، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی، رێگاوبانی خێرا و ته‌كنه‌لۆژیا، هەرێمی کوردستان زۆر کارگەی گەورە و مۆدێرنی دامەزراندووە.