کەشناسی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2023 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٤ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٨ پلەى سیلیزى