پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران ببارێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئیدارەی راپەڕین باران بارینی پچڕ پچڕ ببارێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 6/12/2023 بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەاریەتی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ، رێژەى دابارینەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کوشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک.
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە رۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کاریگەری هەیە، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان. بەڵام وەکو باران بارینی رابردوو چڕ نابێت.