کەشناسێک پێشبینی بارانبارینی چەند رۆژە دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگه‌یاند، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت کە کاریگەریەکەی لە 6ی ئەم مانگەوە بەدی دەکرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک دەبن لەیەک و ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگەوە.

ھەواڵی زیاتر