مەسرور بارزانی لەگەل ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو

ئەمڕۆ هەینی 12/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی

لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو ، شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و  ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا و   قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەواو ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات . 

ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا ، سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.

ھەواڵی زیاتر