شاندی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، بۆ پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2023 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغد بەڕێکەوتن”.                                                                   

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: “بڕیارە شاندەکە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە، پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبن”.

ھەواڵی زیاتر