پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دووساڵ لەمەوبەر و لە ئێوارەیەکی شووم و خوێناویدا، عەقید موراد و هاوڕێکانی بە دەستێکی نامەردانە و ترسنۆکانە خەڵتانی خوێن کران.

بەداخێکی زۆرەوە دوای تێپەڕبوونی دووساڵ، تا ئێستا تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە دەستگیر نەکراون.

جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە کە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە لە هەرێمی کوردستان کە رێکاری یاسایی لەم دۆسیەیە بگرێتەبەر و تاوانبارانی ڕاستەقینەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئاشکرا بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

ڕۆحی پاکتان شاد بێت کاکە موراد و کاکە خۆشناو وەیسی و کاکە سەرکار فاخیر و کاکە هاوکار نازم.

هەرگیز لەیادتان ناکەین.

ھەواڵی زیاتر