پەیامی مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

ئەمرۆ شەممە 25/11/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەتۆری کۆمەڵایەتی (X) تویتێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوەش دەقی بڵاوکراوەکەیە:

لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە.

حکومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران.

ھەواڵی زیاتر