سزای زیندانیکردن بۆ برایەکی شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

بە تۆمەتی تەزویركردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا, سزای چوار ساڵ زیندانی كردنی بۆ نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید دەركرد.

دادگاکە رۆژی 19-11-2023، لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحیدی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەركردوە.

سزاكەی بریتییە لە دوو سزای یەك بەدوای یەك، کە هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی تەزویر كردن و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی  459  سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە

ھەواڵی زیاتر