لە هەولێر دەیان هەزار نەمام دەچێندرێن

بە بەشداری وەزیری کشتوکال و پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکی بەرپرسی دیکەی ناوخۆ و دەرەکی، لەرێوڕسمێکدا 47 هەزار نەمام لە هەولێر دەچێندرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە 23/11/2023، لە رێوڕەسمێکدا بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی مەهدی ئەکار، وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، عەبدورەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم و مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم و بەیان سامی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بۆ پرسی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، لە مەڕاسیمێکدا 47 هەزار نەمام دەچێندرێن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵ  پڕۆژەکە بەناوی (NEFES)ـە و بە چاندنی 47 هەزار نەمام لە فەرمانگەی دارستانی کەسنەزانەوە دەستپێدەکات.

ھەواڵی زیاتر