10 چەکداری داعش کوژران

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە سەرنازییەکانی عێراق و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ، نزیکەی 10 چەکداری داعش کوژران.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی رابردوو (سێشەممە، 2020/8/18) رایگەیاند کە “دژەتیرۆری عێراقی بە پاڵپشتیی فڕۆکە سەربازییەکان و هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە چیای قەرەچووغ لە مەخموور ئەنجامدا تێیدا 10 چەکداری داعش کوژران”

هەر لە راگەیەندراوەکەیدا هاتووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا: نۆ ئەشکەوت، کۆگای خۆراک و دەرمانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە چیای قەرەچووغ خاپورکراون.

لە هەمانکاتدا دەزگای دژەتیرۆری عێراقی، لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردووەتەوە کە “بە تەواوی لەناوبردنی داعش، بەمزووانەیە و رێگەیەکی دیکە نییە”.

ھەواڵی زیاتر