له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێم به‌فر ده‌بارێت

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی کەشوگەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2023 کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت و نمە بارانیش لە هەندێ ناوچەی شاخاوی دەبێت.

ده‌شڵێت: “پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوه‌كانی دوێنێ”.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: “کەش سارد ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ دەڵێت‌: نزمترین پلەکانی گەرما بە (2- 4) روو لە نزمبوونەوە دەکات و بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 

سلێمانی: 15

هەڵەبجە: 16

دهۆک: 14

زاخۆ: 15

کەرکوک: 18

سۆران: 14

حاجی ئۆمەران: 4

گەرمیان: 20

ھەواڵی زیاتر