ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان

  • دەست بەسەر داگرتنی بڕی زیاتر لە(یەک کیلۆ گرام) مادەی هۆشبەر لەگەڵ چوارتۆمەتبار.

لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لەڕێکەوتی ١٥ی١١ی ٢٠٢٣ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو بەردەوام ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کەکاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا. پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان
١٥ی ١١ی ٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر