لە یه‌كه‌م بارانی ‌سنورى كه‌ركوك 7 ئۆتۆمبێلى به‌یه‌كدادا

بەهۆى یەکەم باران لەسنورەکە، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی (کەرکوک ـ سلێمانی) حەوت ئۆتۆمبێل به‌كیانداداو بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 11ی 2023، لەسەر رێگەی کەرکوک– سلێمانی لەنزیک گوندی چیمەن، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێلدا روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كان بریندارەکان کورد و عەرەبیشیان لەناودایە.

ھەواڵی زیاتر