هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار دەربەندیخان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان هەروەها هاتووە، رووداوکە لە نزیک گوندی پێباز لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت جۆری (نیسان ئاڵتیما) و بارهەڵگرێک روویدا.
ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-11-2023) گیانیان لەدەستداوە بەپێی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان “شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە بوون، کە هەر چواریان بەرەگەز عەرەب بوون.”