بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: دەست بەسەر داگرتنی بڕی (یەک کیلۆ گرام) کریستاڵ و جامایکا و لەگەڵ پێنج تۆمەتبار.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە؛
لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لەڕێکەوتی ١٢ی١١ی ٢٠٢٣ لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیەدا بڕی (یەک کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و جامایکا دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٣ی ١١ی ٢٠٢٣