نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و ئەمڕۆ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پێشتر، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ناسراو بە کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3-11-2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 11 (بە کاتی فەرەنسا)، کە دەکاتە کاژێر 13:00 (بە کاتی هەولێر) کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش گوتی، لهسهر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن، نێچیرڤان بارزانی سهردانى پاريس دهكات.
بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی، لەلایەن پاتریک دورێل، (راوێژکاری سهرۆكى فهرهنسا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفريقا)ـوە گەیێنرایە نێچیرڤان بارزانی. لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا چاوەڕێ دەکرێت چەند پرسێک تاوتوێ بکرێن. لەوانە:
– شەڕی داعش و ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
– چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە و رۆڵی فەرەنسا لەو پرسەدا.
– پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و داواییەکانی پاریس بۆ چارەسەری کێشەکان.
– نەوت و وزە؛ گوشاری عێراق و هەڵوێستی فەرەنسا بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت.
– ئاسایشی سەربازانی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندا لە عێراق و کوردستان.