شۆفێرێک لە هەولێر هەوڵی شکاندنی کامێراکانی هاتوچۆ دەدات

ڕونکردنەوەیەک لەهاتوچۆی هەولێرەوە
لەڕۆژی 2023/10/26لەکاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانی، شوفێرێک لەسەر جوتسایدی لاوان بەهۆی تیژڕۆیی لەلایەن کامیرەکانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆتۆمارکرا،شوفێرەکەش لەجیاتی ئەوەی هەوڵبدات کەئەوهەڵەیە دوبارە نەکاتەوە، هەڵسا بەهەولدان بۆشکاندنی کامیرەکە،بەبێ ئەوەی بزانیت کەوا هەر کامیرەیەک چەندین کامیرەی نهێنی چاودێری بۆدانراوە ،وەهەر دەستدرێژیەک تۆماردەکەن بۆسەر کامیرەکان بەهەمو وردەکاریەوە،بۆیە لەدوای ڕوداوەکە لەماوەیەکی زۆر کەم شوفێرەکە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی هەولێر بەدەستخۆشیەوە دەستگیرکرا وەئوتومبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا، وەئێستا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندکراوە بەپێ ی مادە477 لەیاسای سزادانی عێراقی،وەسەرجەم زیانەکانی پێ چاکدەکرێتەوە جگە لەسزایەکان،بۆیە ئێمە داوالەهەمو شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین ،کەوا بۆ خۆپارێزی وتوشنەبون بەسزادان پابەندی ڕۆیشتن بن بەو بەوخێراییەی کەدیاریکراوە،وەلەحالەتێک ئەگەر سەرپێچیان کرد، هەولی تۆلەکردنەوە نەدەن لەکامیرەکە، چونکە هەر کامیرەیەک چەندین کامیرەی تری نهێنی لەدەورەیە وەشتەکان تۆماردەکات وەبەئاسانی بکەرەکە دەدۆزرێتەوە، وەسزایەکی قورس دەدرێت،بەهیوای پابەندی وسەلامەتی بۆهەمو لایەک.

ب هاتووچۆی هەولێر
2023/11/2

ھەواڵی زیاتر