450 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڕی 450 ملیار دینار لە 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران.

وا بڕیارە رۆژی یەکشەممە، بڕی 250 ملیارەکەی دیکەش لە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دوای گەیشتنی پارەکەش، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند “رۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.”

ھەواڵی زیاتر