مەسرور بارزانی بەڵێنی هاوکاری پێویست بە مام عەلی دەدات

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی باڵکێش راپۆرتێکی لەسەر ژیانی عەلی محەممەد ناسراو بە مام عەلی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی بە ناوبراو دا.

پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی” ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی عەلی محەمەد ڕەسول ناسراو بە مام عەلی پرسی کە دەکاتە باوکی پێشمەرگەیەک بەناوی ئاکۆ کە لە ساڵی 2014ەوە دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشە  و دامودەزگاکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هاوکاریی پێویست پێشکەشی مام عەلی بکەن کە ماوەی هەفتەیەکە بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسوودە لە شاری چەمچەماڵ چارەسەری وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.”

چیرۆکی گریانی نیوەشەو!

ھەواڵی زیاتر