پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینى 27ی تشرینی یەکەمی 2023، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.

هەروەها سبەىنێ شەممە 28ی تشرینی یەکەم 2023، ئاسمان بەگشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتردەبێتەوە بە ڕێژەى(2-3)پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر